Apps by kara bahaalddin
Pele News - پەلە نیوز app icon

News

Pele News - پەلە نیوز

kara bahaalddin

Free download In-app purchases unconfirmed
Open on Apple

About this app

ده‌رباره‌ی پەلە نیوز پێناسه‌ پەلەنیوز، دامەزراوەیەكی میدیایی دیجیتاڵی ئازاد و سەربەخۆیە، بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە و لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو پێشکەش دەکات. ستراتیجی کارکردن پەلە نیوز ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەسەر هێڵی بەها نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و دادەڕێژێت و پەرە بە بیری سەربەخۆیی كوردستان دەدات. پەلەنیوز پره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ رووماڵ و به‌دواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات. پەلەنیوز ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاری و ڕوماڵی هەواڵەکان، بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە ستراتیژی کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە. پەلەنیوز وه‌ك گەورەترین میدیای دیجیتاڵی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا دەزگا میدیایەکانی كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پەلەنیوز زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پەلەنیوزیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پەلەنیوز دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پەلەنیوز لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵ و زانیاری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پەلەنیوزەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. پەلەنیوز لە ڕوانگەی قوتابخانەی ڕەخنەیی بۆ كولتوور فەلسەفەی میدیایی خۆی داڕشتووە. بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكان و گەیاندنی دەنگی چینە لاوازەكانی كۆمەڵگا تێدەكۆشێت، لەرێگەی گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست و ئاشكراكردنی ڕاستیەكان و دروستكردنی ڕای گشتی و بەهێزكردنی كۆمەڵگە. پەلەنیوز بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. پەلەنیوز لەڕووی سیاسییەوە سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. پەلەنیوز دەیەوێت ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. پەلەنیوز هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

Latest release

What’s New

Version 1.0.25 Aug 14, 2026

fix bugs

Audience growth

Ratings growth

Steady
7-day gain +0
Ratings / day 0.0
30-day gain +0
US rating-count history
0 ratings
0 Aug 25, 2026 · 0 ratings Aug 25, 2026

Baseline captured. Growth appears after the crawler observes a changed rating count.

Momentum comes from crawler snapshots for the tracked storefront. “Viral growth signal” means unusually fast recent rating gains; it is an indicator, not download data.

Price tracking

Price intelligence

1 captured event
Current Free
Historical low Free
Paid → free
Price history
Current Free
Free Aug 25, 2026 · Free Aug 25, 2026

First snapshot captured. The trend line starts after the next crawler price observation.

  1. First observed Aug 25, 2026 · 3:19 PM Free

Screenshots

Pele News - پەلە نیوز iPhone screenshotPele News - پەلە نیوز iPhone screenshotPele News - پەلە نیوز iPhone screenshotPele News - پەلە نیوز iPhone screenshot Pele News - پەلە نیوز iPad screenshotPele News - پەلە نیوز iPad screenshotPele News - پەلە نیوز iPad screenshotPele News - پەلە نیوز iPad screenshot