About this app
ته‌فسيرى ڕامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان له‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌فسیری ڕامان: - له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری ڕامان ئه‌وه‌یه كه ته‌فسیرێكی مام ناوه‌نده، نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه نه زۆر درێژه‌یشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات. - له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سووره‌تێك پێشه‌كیه‌كی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سووره‌ته‌كه‌ی نوسیووه، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه سووره‌ته‌كه له خۆی گرتووه به كورته له پێشه‌كییه‌كه‌دا باسكراوه. - له‌سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سووره‌ته‌كاندا هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی سووره‌ته‌كه‌ی هێناوه‌و هه‌ر ئایه‌تێكیش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی.. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی (بوخاریی و موسلیم) هه‌بوبێ، په‌نای بۆ هیچ ریوایه‌تێكی تر نه‌بردووه. - وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی تر كردووه. - زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروه‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته هه‌ستیارو خیلافیه‌كان كردووه. - به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر بابه‌تی ناو‌و سیفاتی خوای په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی سه‌له‌فی ته‌رجیح داوه. - له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردوه. - وه‌ڵامی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدانی دوو ئافره‌ت و هتد.. - فه‌رهه‌نگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رێزمانی ئێمه‌دا به‌كار نه‌هێنراوو نه بیسراو بووه و مانای وشه قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه. - سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى. - سەرجەم فەموودەكان لەلايەن (عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود)وە (تخريج و تحقيق) كراوە بە شێوەيەكى زانستيانە، وە لە هەر شوێنێك پێويستى بە تێبينى و سەرنج هەبووبێت لەلايەن لێكۆڵەرى تەفسيرى ڕامانەوە بۆي زياد كراوەو وردبينى بۆ كراوە. مه‌نهه‌جی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی: - مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووه‌و ته‌رجیحی رای سه‌له‌فی داوه. - ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوه‌لاَن و پاشان تابعین. - خۆی دوور گرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح. - له بواری ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌و ته‌رجیح داوه. - له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی ئه‌هلی سووننه‌ت، راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه. - هه‌ر ئایه‌تێك یان سووره‌تێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی. - هه‌ر جۆره ته‌فسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له راڤه‌كارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غه‌رانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه. - له زۆربه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه.
Latest release
What’s New
Fixed some bugs.
Audience growth
Ratings growth
Baseline captured. Growth appears after the crawler observes a changed rating count.
Momentum comes from crawler snapshots for the tracked storefront. “Viral growth signal” means unusually fast recent rating gains; it is an indicator, not download data.
Price tracking
Price intelligence
First snapshot captured. The trend line starts after the next crawler price observation.
- First observed Aug 18, 2026 · 1:20 PM Free